هەولێر – ZNA عەمرو دیاب گۆرانییەکی نوێ بەناوی "ماتیجی نافک"ـی بڵاودەکاتەوە کە لە نووسین و ئاوازی محەمەد یەحیایە و لەلایەن ویسام عەبدول مونەعیمەوە دابەشکراوە.
لەم دواییانەداعەمر دیاب کۆنسێرتێکی لە ویلایەتی کوەیت پێشکەش کرد، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەشکرد.
عەمر دیاب، لە میانی کۆنسێرتەکەی ئەم دواییەیدا لە کۆتایی ئاهەنگی 50 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییەکانی میسر و ئیماراتی لە ئاهەنگێکی گەورەدا کە لەلایەن حکومەتەکانی هەردوو وڵاتەوە بەڕێوەچوو، گۆرانی پێشکەش کرد.
عەمر دیاب، بەم دواییانە گۆرانی "پاریس"ـی لە رێگەی یەکێک لە پلاتفۆرمە بەناوبانگەکان بڵاوکردەوە، لەنێو گۆرانییەکانی ئەلبوومە نوێیەکەیدا، کە لەلایەن ئەیمەن بەهجەت قەمەرەوە نووسراوە و ئاوازەکەی محەممەد یەحیایە.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |