ZNA-هەولێر بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی نوێی بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پێناسە گومرگییەکان و باجەکان بڵاوکردەوە.
رێنماییە نوێیەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کۆکردنەوەی پێناسی گومرگی و باجەکان، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 315ـی 2022ـی ئەنجومەنی وەزیران، تێیدا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ساڵی دارایی کارکردن بە بودجەی 2021 کۆتایی هاتووە.
بەگوێرەی ئەو رێنماییە نوێیە، کارکردن بە بڕگەی یەکی ماددەی سێ تایبەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی 2021 هەڵدەوشێتەوە و داتای پەیوەست بە هاوبەشانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بە فەرمانگەکانی گومرگ و باج نادرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی گشتی باج و دەستەی گشتی گومرگ بەپێی رێنمایی و یاسا تایبەتەکانیان کار بە وەرگرتن و کۆکرندەوەی باج و پێناسەکان لە دەروازە سنوورییەکان دەکەن.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |