English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە....هێزی پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی له‌ ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه‌
2023-01-04 [08:25 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی له‌ ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه‌.

هێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان کە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێكه‌وتی 30ی کانوونی یەکەمی 2022 تاوەکو ڕۆژی سێشه‌م 3ـی کانوونی دووەمی2023 ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن ئه‌نجام دا.

ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن بۆ هه‌ریه‌ك لە گوندەکانی ( سیامەند سوور، قشڵاخ، فەرقان، پەڵکانە، بزڵە و ئاخورگورجی) بووه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگیاند: ئەو ناوچەیە سنوورێکی بەرفراوانە و کێوماڵکردنی پێویستە و دەبێتە هۆی سەقامگیرتربوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و دڵنیایی زیاتر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

ئۆپەڕاسیۆنەكه‌ بە سەرپەرشتی فەرماندەیی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە بووه‌ دوای ئەوەی کە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە کاتی نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ لە چەند شوێنێکی ناوچەکە زیادی کردبوو، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان و ناوچەکە پارێزراو بێت و بە خۆشی بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێی 2023 بکەن.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad