ZNA – هەولێر
بانکى ناوەندی عێراق بڕیاری دا بۆ رۆژى پێنج شەممە هیچ بڕە دۆلارێک بەمەبەستى حەواڵە ناخاتەڕوو، تەنها 43 ملیۆن 500 هەزار دۆلار بەمەبەستى فرۆشتنى نەختینەیی دەخاتەڕوو ئەوەش کەمترین ئاستە لە ماوەى ساڵێکدا تۆمارکرابێت.
بەگوێرەى خشتەى فرۆشتنى دراوى بانکى ناوەندى، رۆژی پێنج شەممە 5-1- 2023، ئەو بانکە هیچ بڕە پارەیەک بەمەبەستى حەواڵەى دەرەکى بۆ کارى بازرگانی ناخاتە بازاڕەوە و تەنها بۆ فرۆشتنى نەختینەیی دۆلار دەخاتەڕوو کە بڕەکەى 43 ملیۆن و500 هەزار دۆلارە، ئەوەش یەکەمجارە لە دواى زیاتر لە ساڵێک ئەو بڕە کەمەى دۆلار بخاتەڕوو.
ئەو بڕە دۆلارەى بانکى ناوەندى بەمەبەستى حەواڵەى دەرەکى دەیخاتەڕوو کاریگەریى سەرەکى لەسەر بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەیە.
فرۆشتنى نەختینە بۆ پێداویستى هاووڵاتییانە لە ئاڵۆگۆڕى دۆلار بە دینار، لەوانە مامەڵەى نێوخۆیی و گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |