ZNA – هەولێر
وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە ساڵى 2022 دا، زیاتر لە یەک ملیار و 209 ملیۆن بەرمیل نەوت، بە بەهاى زیاتر لە 115 ملیار دۆلار هەناردە کراوە.
رۆژی سێشەممە، 3ـ1-2023، حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە گوێرەى ئامارە بەراییەکان لە ساڵى رابردوودا بە بەهاى زیاتر لە 115 ملیار دۆلار نەوت هەناردە کراوە و بڕى نەوتى هەناردەکراویش گەیشتووەتە یەک ملیار و 209 ملیۆن بەرمیل، كەدەكاتە رۆژانە سێ ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.
عەدولغەنی گوتیشی: پرسەکانى هەناردەى نەوت لە رێگەى کۆمپانیاى فرە نەتەوە بووە لەوانە چینى، هیندى، تورکی، کۆری، یۆنانی، ئەمریکى، بەریتانی، فەرەنسى، رووسی، ئیتاڵى، ئیسپانى و هۆڵەندى، ئەوە جگە لە چەند کۆمپانیایەکی دیکەى عەرەبی.
بەگوێرەى ئەو ئامارە تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوت لەو مانگەدا 73.6 دۆلار بووە و داهاتەکەشى 7.6 ملیار دۆلار بووە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |