ZNA – هەولێر
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتەکەیان کاردەکەن.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نزیکەی 1700 فەرمانبەری گرێبەست لەناو ئەو کۆمپانیایانەی سەر بە وەزارەتی پیشەسازین دەکرێن بە هەمیشەیی.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق راشیگەیاند، ئەو کۆمپانایایانە پێکدێن لە 11 کۆمپانیای حکومی و سەر بە وەزارەتی پیشەسازین و لە بواری پیشەسازیدا کاردەکەن.
وەزارەت ئاماژەی بەوەشكرد، ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی پیشەسازیەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ ئەوەی وردبینیان بۆ بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چوارچێوەی پلانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەران، پێشتر هەریەک لە وەزارەتەکانی کارەبا و کیشتوکاڵ رایانگەیاندبوو کە فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکەیان قۆناغ بە قۆناغ دەکەن بە هەمیشەیی.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |