هەولێر – ZNA ئیتالۆ پێتیۆل، داهێنەری زنجیرە ئەنیمەیشنی "Chapi Chapo" کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا ناوبانگی دەرکرد، لە تەمەنی 96 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ئەنیان، لە باشووری فەرەنسا کۆچی دوایی کرد.
لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیای "ماجیک" کە خاوەنی مافی کۆپیکردنی فیلمی "Chapi Chapo"ـی هەیە، لە زاری ئێریک ڤالان، یاریدەدەر و هاوڕێی خێزانەکەوە هاتووە کە ئەو کەسایەتییە کۆچی دوایی کرد.
زنجیرەی "Chapi Chapo" کە باس لە کارەکتەری گەنجێکی جل و بەرگی شین و کچێک بە جل و بەرگی پەمەیی بە کڵاوی گەورە دەکات و لە 16ـی تشرینی یەکەمی 1974 بڵاوکرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چیرۆکی دوو کارەکتەری زنجیرەکە کە لە 60 ئەڵقە پێکهاتووە و هەر ئەڵقەیەک 5 خولەکە، لە سەرانسەری جیهاندا نمایشکرا.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |