هەولێر – ZNA بۆب پێنی، ئەکتەری بەلژیکی، لە تەمەنی 87 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە لە چەند بەرهەمێکی سینەماییدا رپڵی گێڕاوە، لەوانە فیلمی 'فۆڕێست گامپ'و 'سویت هۆم ئەلاباما'.
بۆب پێنی لە ساڵی 1935 لە شاری ئەنیستۆن لەدایکبووە، شاعیر بووە و سێ دەیە وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی کاری کردووە، لە زانکۆی ئەلاباما لە بیرمینگهام مامۆستا بووە.
بۆب پێنی رۆڵی سەرەکی لە فیلمی Sweet Home Alabama بینیوە، هەروەها رۆڵی لاوەکی لە بەرهەمە سینەماییەکاندا بینیوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |