هەولێر – ZNA
"Oppenheimer" فیلمێکی نوێی سینەماییە و لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و بڕیار لە ماوەی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە.
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهە ترەیلەری بڵاوکرایەوە و لە ماوەی 12 رۆژدا زیاتر لە 37 ملیۆن بینەری هەبوو.
لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، وێنەیەکی پۆستەری فیلمی ئۆپنهایمەر، لە دەرهێنانی دەرهێنەری نێودەوڵەتی کریستوفر نۆلان لەسەر بەرگی پۆستەرەکە دەرکەوتووە.
رۆبەرت داونی جونیۆر و مات دایمن پەیوەندییان بە فیلمی ئۆپنهایمەری کریستوفر نۆلانەوە کردووە، هەروەها رۆژنامەی ڤاریتی بڵاویکردووەتەوە، دووانە داونی و دامۆن پەیوەندییان بە داستانە چاوەڕوانکراوەکەی کریستوفر نۆلان ئۆپنهایمەرەوە کردووە و باس لە چیرۆکی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی دەکای کە لە هێرۆشیما فڕێدرایە خوارەوە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |