هەولێر – ZNA
پێشبین دەکرێت داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، بگاتە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بلاوکرایەوە و داهاتی گەیشتە یەک ملیار و 397 ملیۆن دۆلار.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 440 ملیۆن و 517 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا، 956 و 900 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.
فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.
لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە |