هەولێر – ZNA گۆرانیبێژی ئەمریکی تایلەر سویفت خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی کۆپی دووەمی ئەلبوومی Speak Now کە پێشتر لە ساڵی 2010 بڵاوی کردەوە.
بڕیارە کۆپی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بۆ هەوادارانی بڵاوبکرێتەوە.
ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی تایلەر سویفت دێت بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک لە گۆرانییە کۆنەکانی.
ئەو گۆرانیبێژە ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی ژمارەیەک گۆرانییە لە ستۆدیۆ، پێش ئەوەی دەست بە گەشتە هونەرییەکەی بکات کە زنجیرە کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت.
وردەکارییەکانی پڕۆژەی داهاتووی تایلۆر سویفت هێشتا بە نهێنی ماوەتەوە، چونکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەو گۆرانیبێژە بە بێدەنگی لە ستۆدیۆکەدا کاردەکات.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |