|
ZNA:هەولێر سوودە گرنگەکانی خواردنی سلق
١- پارێزگاری دەکات لە چاو و توانای بینین زیاددەکات.چارەسەری ئەو کێشانەی کە توشی تۆڕی چاودەبێت و کەم بینین لە کاتی زیادبوونی تەمەن.
٢- کەمکردنەوەی قەبزی چونکە سڵق ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی دەرە بۆ چالاکیەکانی لەش.
٣- پزیشکانی بە پێوستی دەزانن بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی دڵیان هەیە یان ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکریان هەیە. چونکە سڵق مەگنسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ هەموو چالاکیەکانی لەش و یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئەنسۆلین ئەمەش یارمەتی دەرەبۆ بۆ ئەوکەسانەی کە تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە.
٣- ڕێکخستنی پێوەری پەستانی خوێن. سڵق دەوڵەمەندە بە کانزا کە یارمەتی دەرە بۆ ئەم حاڵەتە.
٤- پزیشکان ئامۆژگاری ئافرەتانی دووگیان دەکات کە سڵق بخۆن.چونکە چارەسەری كێشەی کەم خوێنی و لاوازی منداڵەکە دەکات و پێکهاتەیەکی خۆراکی زۆری تێدایە.
٥- ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین A و B و C و بێتاکارۆتینی تێدایە کە پارێزگاری لە لەش دەکەن دژی دروست بوونی لووی شێرپەنجەی، وە هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و دورمان دەخاتەوە لە نەخۆشیەکانی دڵ.
٦- خواردنی ١ کوپ (سڵقاو) یان شۆربای سڵق پارێزگاریمان لێ دەکات لە شاش بوون و لاوازبوونی ئێسکەکانمان چونکە ڕێژەیەکی پێویست ڤیتامین K تێدایە و لەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ماددەی ئۆستیوکلسین کە دەبێتە هۆی جێگیر کردنی کالسیۆم لە ئێسکدا.
ئەم هەواڵە 1354جار خوێندراوەتەوە |