English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران سێ هاوڵاتی بیانی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبار كرد
2023-01-04 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دەزگای هەواڵی نیمچە فەڕمی خوێندکارانی ئێران بڵاویکردەوە ئێران دوو هاوڵاتی فەڕەنسی و هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و کارکردن دژی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران تۆمەتبار کردووە.

دەزگاکە ناوی سێ هاوڵاتییە بیانییەکەی ئاشکرا نەکرد و ئاماژەی بەوە نەدا کەی تۆمەتبار کراون.

مانگی ڕابردوو وەزیری دادی بەلجیکا وتی هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە ناوی ئۆلیڤێیر ڤاندیکاستیل کە کارمەندێکی یارمەتییە مرۆییەکانە لە ئێران سزای 28 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، ئەوەش بە بەهۆی چەند " تۆمەتێکی دروستکراو و ساختەوە."

میدیای ئێران مانگی 10 ڤیدیۆیەکی پەخش کرد کە تیایدا وادەردەکەوێت دوو هاوڵاتی فەڕەنسی دان بنێن بە تاوانی سیخوڕیکردندا، ئەوەش لە نێوەندی خۆپیشاندانەکاندا کە تاران بەرپرسیارێتییەکەی دەخاتە ئەستۆی دوژمنە بیانییەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە مانگی یانزەدا وتی تاوەکو ئێستا حەوت هاوڵاتی فەڕەنسی لە ئێران دەستبەسەرکراون، ئەوەش ئاماژەیەکی دیکەیە لەسەر خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

 

voa





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad