هەولێر : ZNA شاری مەلیک سعودی پزیشکی ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە کارەکانی ڕۆژانە هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سی، ئەمە جگە لە جگەرەکێشان کە بە سەرەکیترین هۆکاری شێرپەنجەی سی دادەنرێت
. باسی لەوەکردووە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سی بریتین لە، بەرکەوتن بە کانزا ژەهراوییەکانی وەک ئەرسینیک، کرۆمیۆم و نیکڵ، هەروەها دانیشتن لەتەنیشت کەسێکی جگەرەکێش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان
. جەختی لەوەشکردەوە توشبوون بە شێرپەنجەی سی لەوانەیە بەهۆی بۆماوەی یان بەرکەوتن بە گازی ڕادۆنەوە بێت، کە لە بەرد، تۆز یان لەناو بینا و ماڵەکاندا هەیە.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |