هەولێر : ZNA شێرپەنجەی سییەکان یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەمو جیهاندا، نەخۆشییەکی کوشندەیە، هۆکارێکی رونی نییە بۆ توشبون، بەڵام چەند فاکتەرێک ئەگەری توشبون بەم نەخۆشییە زیاد دەکات. بە چەند رێگەیەک دەتوانین مەترسییەکان کەمبکەیتەوە خۆتی لێبپارێزیت
. یەکەم: واز لە جگەرەکێشان بهێنە
. دوەم: لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەستە، بەتایبەتی کاتێک هەوای ژینگەکەت ناخاوێنە.
سێیەم: هەواکێش لە ماڵەکەت، شوێنی کار و ناو ئۆتۆمبێلەکەت بەکاربهێنە
. چوارەم: نەمام بنێژە لە شوێنە گشتییەکان و لە ماڵەکەی خۆتدا
. پێنجەم: رۆژانە وەرزش بکە و بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجامیبدە
. شەشەم: گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە، بەتایبەتی سەوزە و میوە.
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |