هەولێر : ZNA سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە خۆراکە ڕووەکییەکان وەک سەوزەوات و میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”
. خواردنە ڕووەکییەکان ڕێگری توشبوون بەم نەخۆشیانە دەکەن
: -بەپێی توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، خواردنە ڕووەکییەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان ئەوانیش وەک، میوە، سەوزەوات، دانەوێڵە تەواوەکان، چەرەسات و پاقلەمەنیەکان.
-مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە.
-سوودێکی زۆریان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە و ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکەن
. -توشبووانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاترە، بۆ ڕێگریکردن لێی پێویستە خواردنە ڕووەکییەکان بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن
. -توێژینەوە نوێیەکان کە لە زانکۆی پاریس ئەنجامدراوە دەریخستووە سیستمی خۆراکی ڕووەکی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ بەڕێژەی %14 کەمدەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |