English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خالید شوانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
2023-01-04 [02:25 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه‌، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بانگهێشتی خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه‌ فه‌رمانی بانگهێشتكردن بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ خالید شوانی، وه‌زیری ئێستای دادی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌تی ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌تی داد ده‌رچووه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگای دووه‌می كه‌رخه‌وه‌ ده‌رچووه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی‌ وه‌زیری داد و به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌تی ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ رێگریان لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای دووه‌می كه‌رخ لە دۆسیەی تایبه‌ت به‌ پێدانی خوراك به‌ زیندانییان و دەستبەسەرکراوان، هەروەها ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ بەڵگەنامەی پێویست به‌ تیمی ده‌سته‌ی دەستپاکی بده‌ن، فه‌رمانی بانگهێشتكردنیان بۆ ده‌رچووه‌.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad