English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌رده‌وام ده‌بێت
2023-01-04 [02:28 AM]

ZNA-هەولێر


تاوەکو 3ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ (2023)، بڕی 47 ملیۆن و 57 هەزار 600 لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکراوه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌4ى1ى2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکوو ئێستا 231 هەزار و958 خێزان لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاوه‌كو ئێستاكه‌ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 15 ملیۆن 991 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 76 هەزار و 626 خێزان سوودمەند بوونە.


راشگه‌یاندراوه‌، لە سنووری پارێزگای دهۆک، 12 ملیۆن و 564 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 59 هەزار و 470 خێزان سوودمەند بوونە.


هه‌روه‌ها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەند بوونە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad