ZNA - هەولێر
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراویدا رێنمانی نوێی بۆ کۆکردنەوەی پێناسی گومرگی و باجەکان پشت بەستوو بە بڕیاری ژمارە 315ـی 2022ـی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوکردووەتەوە، تێیدا بانکی ناوەندی هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ساڵی دارایی کارکردن بە بودجەی 2021 کۆتایی هاتووە.
بە گوێرەی ئەم رێنماییە نوێیە، کارکردن بە بڕگەی یەکی ماددەی سێ تایبەت بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی 2021 هەڵدەوشێتەوە و داتای پەیوەست بە هاوبەشانی سەکۆی ئەلیکترۆنی ب فەرمانگەکانی گومرگ و باج نادرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستەی گشتی باج و دەستەی گشتی گومرگ بە گوێرەی رێنمایی و یاسا تایبەتەکانیان کار بە وەرگرتن و کۆکرندەوەی باج و پێناسەکان لە دەروازە سنوورییەکان دەکەن.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |