ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت بێرێزییەکانی فەرەنسا بە پیرۆزییەکانیان تەحەموول ناکەن و کاردانەوەی توندیان دەبێت.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا رایگەیاند بێرێزییەکای گۆڤارێکی فەرەنسی بە مەرجەعیەتی ئاینی و سیاسی ئێران قبووڵ ناکەن و وەڵامی تووندمان بۆی دەبێت.
عەبدوڵڵاهیان هەڕەشەش لە حکومەتی فەرەنسا دەکات و دەڵێت رێگە بە حکومەتی فەرەنسا نادەین لە بەڕەی خۆی زیاتر پێ رابکێشێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گۆڤاری چارڵی ئەبدۆ تووڕەیە. گۆڤاری چالی ئەبدۆی چاپی فەرەنسا لە ئاخرین ژمارەی خۆیدا ٣٠ کاریکاتەری هونەرمەندانی ناوداری جییانی بڵاوکردووەتەوە. هەموو ئەو کایکاتەران ئاماژە به کۆتایی هاتنی دەستەڵاتی مەلا شیعەکانی ئێران دەکەن و راستەوخۆ ئایەتووڵڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |