ZNA - هەولێر
خەڵاتی ساڵی 2023ی سیمۆن دوبوڤار بۆ مافەکانی ئافرەتان پێشکەش بە ژنانی ئێران و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەکرێت.
لێژنەی داوەرانی خەڵاتی سیمۆن دوبوڤار ڕایگەیاند، ئەم خەڵاتە بۆ ساڵی 2023 بە یادی ژینا ئەمینی پێشکەش بە ئافرەتانی ئێرانی دەکرێ. لە ڕاگەیاندراوی لێژنەی داوەراندا هاتووە: ئەمرۆ لە ئێران هاواری ژن ژیان ئازادی لە لایەن هەزاران خۆپێشاندەری ژن و پیاوەوە دەگوترێتەوە و شۆڕشی ژنانی ئێران بووەتە خەباتێکی بەربڵاوی جیلێک بۆ ئازاد. جەختیش کراوەتەوە دەستەی داوەران بە پێشکەش کردنی ئەم خەڵاتە بە ئافرەتانی ئێران، پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی دەکات.
خەڵاتی سیمۆن دوبوڤوار لە ساڵی 2008ەوە هەموو ساڵێ دەدرێ بە کەسایەتی یا دامەزراوەیەک کە لە بواری بەرگری لە مافەکانی ئافرەتاندا خەباتی کردبێ.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |