ZNA - هەولێر یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایدەکات ئاستی یەدەگی گاز لە کۆگاکان لەو رێژەیەی پلانیان بۆ دانابوو بۆ ساڵی 2023 زیاترە.
تیم ماکفی، گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانی مۆسکۆ بەڵام بە بەراورد لەگەڵ چوار تا شەش ساڵی رابردوو ئاستی کۆگاکانی گاز لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرزترە و زیاترە لە 83 لەسەدا و سەدا 13 زیاترە لە ساڵانی 2016 بۆ 2018.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا جەختیشیکردەوە، ئاستی یەدەگی گازی ئەوروپا وەک دەستپێکی ساڵ لە ئاستێکی باش دایە. بەڵام، ئەوە مانای ئەوە نییە کە لە هەوڵەکانمان کەمتەرخەمبین چونکە ئەمساڵ ساڵێکی پڕ ئالنگاری دەبێت بۆ ئەوروپا.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |