ZNA:هەولێر چەند رێگایەک هەن زور گرنگن بۆ ئەوەی لە نەخۆشی قۆلۆن رزگاربی ئەمانەن:-
یەکەم:- بە دوورکەوتنەوە لە مانەی خوارەوە ..
-خواردنی سوورکراوە.
- تیژی و ترشی.
- وازھێنان لە خواردنی قورسەکان.
- چایەی زۆر کولاو.
-نان و سەمون فرنی.
-کەمکردنەوەی شیرینی بە تایبەتی ئێواران.
-کەوەر و پیاز و سیر و پاقلەمەنیەکان و قەڕنابیت و بڕۆکلی و کەلەم.
-گۆشتی سوور و چەوری ئاژەل.
- دوورکەوتنەوە لە دوو دلی.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنە قورسەکان.
دووەم:- ئەمانەی خوارەوە بە ئارەزووی خۆت جێ بە جێ بکە....
- زەیتی زەیتون ٣ کەوچکی شێو ڕۆژانە بەیانی و نیوەڕۆ و پێش نووستن.
-بەیانیان گوێز و ھەنگوین و تەحین و ماستی چێل (مانگا) لەگەل شۆفان ٣ ملاک شێۆ.
- شەربەتی سەوز و میوەی سروشتی بە ئارەزووی خۆت بە تایبەتی (چەوەندەری سوور و گێزەر و سێو و پرتقال و خۆخ و قەیسی و ھەنجیر . ..ھتد) لەکاتی سکچون ڕابگرە.
- خواردنی سەوزە وەک شبیت ( شوویت) و نەعناع و پونگە و رەیحان.
- چایەی گولە حاجیلە و ڕازایانە و شارەیحانە زۆر باشە ڕۆژانە چایەکی لێ بخۆرەوە.
- زۆر ئاو خواردنەوە لە ١٠ تا ١٥ گلاس.
- زەلاتە و سەوزە پێش نان خواردن .. لەکاتی سکچوون مەیخۆ.
- ماست و شبیت و شۆفان بخۆن.
- وەرزشی ڕۆژانە وەک ڕۆیشتن بە پێ ١ کاتژمێر.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |