ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئینتەر سیتی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.
لە تایمی یەکەمدا بەرشە بە گۆڵێک پێشکەوت و لە تایمی دووەمدا پێنج گۆڵی تر لەلایەن هەردوو یانە تۆمارکران و سەرەنجام بدوو تایمی یاسایی یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
لەتایمی زیادکراوی یەکەمدا و لە خولەکی 103 ئانسو فاتی گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە چوا گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ ئۆڤیدیۆی بردەوە،
دوو گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ هەریەکە لە لۆرینتی و پابلۆ باریوس تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامانە، بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتنە قۆناغی 16ی جامەکە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |