English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان: ٢٥٠ هەزار مولکی ئێزدییەکان لە ‌شنگال تاپۆ دەکرێت
2023-01-05 [11:28 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، لەبارەی بڕیاری تاپۆکردنی خانووی ئێزدییان لە ‌شنگال ، بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە تاپۆکردنی خانوو و زەوییەکانی ھاووڵاتییانی ئێزدی ‌بۆ ماوەی ٤٧ ساڵە بەھۆی سیاسەتی دوورخستنەوەی ستەمکارانە‌ی ‌رژێمی دیکتاتۆری پێشوو لێی بێ‌بەشکراون ، جێبەجێ دەکرێت.

رۆژی ١٢ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر تاپۆکردنی زەوی و خانووی ئێزدییەکان لە ١١ ناوچەی شنگال کە بریتین لە کۆمەڵگەکانی، خانەسۆر، دووگرێ، بۆرەک، گوھبەل، زۆراڤا و دەھۆلا لە ‌ناحیەی شیمال سەربە قەزای شنگال، رەزامەندیی نیشان دا. ئەم بڕیارە کۆمەڵگاکانی تەل قەسەب و تەل بەنات لە ‌ناحیەی قەیرەوان سەربە قەزای شنگال و کۆمەڵگەکانی تەل عوزێر، سیپا شێخدرا و کەرزرک لە ناحیەی قەحتانییەی سەبە قەزای بەعاج لە پارێزگای نەینەواش دەگرێتەوە.

حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان لەبارەی بڕیاری حکوومەتی عێراق سەبارەت بە پێدانی مافی تاپۆکردنی زەوی و خانووی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە.

لەم راگەیەندراوەدا کە لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "بڕیاری حکوومەتی عێراق سەبارەت بەتاپۆکردنی خانوو و زەوییەکانی ھاووڵاتییانی ئێزدی کە ‌بۆ ماوەی ٤٧ ساڵە لێی بێ بەشکراون‌ بەھۆی سیاسەتی دوورخستنەوەی ستەمکارانە کە ‌رژێمی دیکتاتۆری پێشوو پەیڕەوی کردووە، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراقدا دێت بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی پێکھاتە عێراقییەکان، بەتایبەتی پێکھاتەی ئێزدی لە قەزایی شنگال".

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە ئەم ئاراستەیە روونە لەناو کارنامەی حکوومەتدا کە ‌پێشکەشمان کردووە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر داوە و یەکێک بووە لەو بڕیارانەی کە ‌دەوڵەتی عێراق پەسەندی کردووە ‌ لەگەڵ چەندین بڕیاری دیکەدا کە لە ئایندەدا و لەچوارچێوەی کارەکانی سەرۆکایەتی وەزیران دا دەردەکرێن، سەرجەمیان لە بەرژەوەندی پاراستنی مافی پێکھاتەکانی عێراقە لەسەر بنەمای ھاووڵاتییوون، دادپەروەریی و یەکسانی.

جێنین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێرایش، خۆشحاڵی خۆی بەو ھەنگاوەی حکوومەتی عێراق نیشانداوە و رایگەیاندووە کە ئەو ھەنگاوەی حکوومەتی عێراق ‌لەکۆتایی دا بووە، ھۆی بەرجەستەکردنی ئارامی بۆ ھەزارەھا ئێزدی سەبارەت بەمافەکانیان لەنیشتەجێبوون، زەوی و موڵکداری.

پلاسخارت رایگەیاندووە "مەرسومەکە دانپێدانێکی فەرمییە بەمافی موڵکداری زەوی، خانووەکان و کۆتایی بەماوەی جیاکاری دەھنێنێت، ھیوادارین ببێتە ھۆی سوککردنی کێشە و ئازاری ئێزدیەکان و ھاندانیان بۆ گەڕانەوەی بۆ شنگال".

بەپێی زانیارییەکان لەدوای ساڵی ١٩٧٥وە، بەھۆی سیاسەتی جیاکارییەوە کە لەلایەن حکوومەتەکانی پێشووتری عێراقەوە پەیڕەکراوە،٢٥٠ ھەزار ھاووڵاتیی ئێزدی دانیشتووی قەزای شنگال رۆژئاوای‌ پارێزگای نەینەوا لە بەدەستھێنانی مافی خاوەندارییەتی زەوی و خانووەکانیان بێبەشکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە دووساڵ بەسەر واژۆکردنی رێککەوتن‌نامەی شنگال لە نیوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵدا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا نێوەرۆکی ئەم رێککەوتنامەی کە بە سوودی ئیزدیان و دانشتوانی ناوچە جێبەجێ نەکراوە.  





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad