English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا یەکەمین تانکی ڕۆژئاوایی بە ئۆکرانیا دەدات
2023-01-05 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، دوابەدوای گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و هاوتا ئۆکرانییەکەی ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، فەڕەنسا دەبێتە یەکەمین وڵاتی ڕۆژئاوا تانکی دروستکراوی ڕۆژئاوا بە ئۆکرانیا بدات.

بڕیاری پێدانی تانکی دروستکراوی فەڕەنسی ئەی ئێم ئێکس – 10 ئاڕ سی بە ئۆکرانیا کە لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە خزمەت دەکات، گۆڕانکارییەکی گرنگ دەبێت لە پشتیوانییەکانی سوپای فەڕەنسادا بۆ ئۆکرانیا.

فەڕەنسا پێشتر سیستمی تۆپهاوێژی پێشکەوتوو و ئوتومبێلی زریپۆش و موشەکی دژە فڕۆکە و سیستمی بەرگری موشەکی داوە بە ئۆکرانیا، بەڵام ماکرۆن دەمێکەیە ئاگاداری دژایەتیکردنی ڕووسیا و پچڕاندنی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتندا.

دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ماکرۆن و زێلێنسکی، یاریدەدەرێکی ماکرۆن کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک دەیەوێت یارمەتییەکان بۆ ئۆکرانیا زیاتر بکات، ئەوەش لە ڕێی پەسەندکردنی پێدانی تانکی ئەی ئێم ئێکس – 10 ئاڕ سییەوە بە ئۆکرانیا."

وتیشی " ئەمە یەکەمین جارە تانکێکی دروستکراوی ڕۆژئاوایی بدرێت بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا."

هاوپەیمانانی ناتۆ قۆنا‌غ بە قۆناغ لە مانگی دووی ساڵی ڕابردووەوە پشتیوانییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا زیاتر کردووە، سیستمی چەکی ئاڵۆزی پێشکەوتوویان داوە بە ئۆکرانیا و لە هەمان کاتیشدا بە ئاشکرا باسییان لە نیگەرانییەکانیان کردووە سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان لەگەڵ مۆسکۆدا.

گواستنەوەی فڕۆکە شەرکەرەکان و موشەکە مەودا درێژەکان و تانکەکان بۆ ئۆکرانیا وەکو کارێکی وروژێنەر بیندراون، دەوترێت ئەو جۆرە کارانە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕۆژئاوا و ڕووسیایان لێدەکەوێتەوە.

هێشتا ڕوون نیە چەند تانک دەدرێت بە ئۆکرانیا، یاخود کەی دەگەیەندرێتە ئۆکرانیا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنەکە مەشق و پاراستنی تانکەکان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا وتی وەزیرانی بەرگری دوو وڵاتەکە بەمزووانە گفتوگۆ دەکەن.

زێلێنسکی سوپاسی ماکرۆنی کرد " لەسەر بڕیاری گواستنەوەی تانکەکان بۆ ئۆکرانیا " و ئوتومبێلە زریپۆشەکانی باستیۆنیش.

زێلێنسکی وتی " سوپاس هاوڕێ! سەرکردایەتییەکەت سەرکەوتنمان نزیکتر دەکاتەوە."

 

voa





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad