ZNA - ههولێر تاران بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری "سوکایەتیکردن" بە رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر گۆڤاری فەڕەنسیی گاڵتەئامێز، چارلی ئیبدۆ نیشاندا.
وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەیامێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: "لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێر لە دژی مەرجەعە ئایینی و سیاسییەکان وەڵامێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی ئەو سووکایەتیکردن و کردەوە شەرانگێزییەی دەزگایەکی وەشاندنی فەڕەنسی دەدرێتەوە".
عەبدوڵڵاهیان فەڕەنسای بەهۆی بڵاوبوونەوەی کاریکاتێرەکان تاوانبار کرد و گوتی: "رێگە بە حکوومەتی فەڕەنسا نادەین سنوورەکانیان ببەزێنن. بە تەواوەتی رێگایەکی هەڵەیان هەڵبژارد".
چارلی ئیبدۆ وەکو بەشێک لەو پێشبڕکێیەی کە مانگی رابردوو بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستی پێکردبوو، کاریکاتێری لەسەر رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بڵاوکردبوویەوە.
AA
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |