ZNA - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگایاند، نووسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوە فەرەنسا به ناوی " ئەنجومەنی ئێرانناسیی فەرەنسا لە ئێران " داخراوە.
ئەمە یەکەمین کاردانەوەی بەکردەوەی ئیران لە بەرانبەر بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتەری گۆڤاری چالی ئەبدۆی فەرەنسایە. ئەم گۆڤارە لە ئاخرین ژمارەی خۆیدا ٣٠ کاریکاتەری دەربارەی دەستەڵاتیی ئایینیی ئێران بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەنگاوەی تارانی وەک یەکەم وڵامدانەوە بە
کاریکاتەرەکانی چارلی ئەبدۆ ناو بردووە. بڵاوکردنەوەی ئەم کاریکاتەرانە دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە. یەکێک لە کارکاتەرەکان وێنەی چەند ئاخوندێک پێشان دەدات بەدوای یەکدا بەرەو زێی ژێنێک رووتە بەڕێکەوتوون و لەسەری نووسراوە مەلاکان با بگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون.
پێشترێ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیر دەرەوەی ئێران گوتبووی فەرەنسا زیاتر لە بەڕەی خۆی پێ راکیشاوە و ئێران سەبارت بەم بێڕێزییە بێدەنگ نابێت.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |