هەولێر
زەیتی ئاڤۆکادۆ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئی، ئۆمێگا3، 9 و دژەئۆکسانەکانە، یارمەتی تەندروستی پێست، قژ، چاو. دڵ و دابەزینی کێش دەدات.
بەپێی ماڵپەڕی”onlymyhealth” زەیتی ئاڤۆکادۆ ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی هەیە
: -یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات
. -تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە وەک، کارۆتین، پڕۆتین، لۆتین و ڤیتامینەکان، گرنگییەکی زۆری لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.
ئەو ڤیتامینانەی تێدایە کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن و پارێزگاری لە تەندروستی پێستی سەر دەکەن
. -یارمەتی دابەزینی کێش دەدات
. -دەوڵەمەندە بە لۆتین و ڤیتامینەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات. -سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |