ZNA : هەولێر کەمخوێنی حاڵەتێکە بەهۆی دابەزینی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان یان هیمۆگڵۆبینەوە ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئۆکسجینی خوێن و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت
. چەندین هۆکاری جیاواز بۆ توشبوون بە کەمخوێنی هەیە وەک، کەمی ڤیتامین B12، ترشی فۆلیک و کانزای ئاسن، یان هەندێکجار لەوانەیە بەهۆی توشبوون بە هەندێک لە
نەخۆشییەکانەوە ڕووبدات، بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” ئەم خواردنەوە سروشتییانە یارمەتی زیادبوونی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین و چارسەرکردنی کەمخوێنی دەدەن: -خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان وەک، هەنار، ترێ، پڕتەقاڵ، هەنجیر و سێو
. -خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سەوزەواتەکان وەک، سپێناخ، چەوەندەر، تەماتە و کەلەرم .
-دەتوانرێت شەربەتی سروشتی تێکەڵەی حەلبە، کونجی و گژنیش دروستبکرێت سوودێکی زۆری بۆ کەمخوێنی دەبێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن
. -شەربەتی سروشتی هەڵوژە بەیەکێک لە باشترین خواردنەوە سروشتییەکان بۆ زیادبوونی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین دادەنرێت.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |