ZNA : هەولێر ئەگەر كەسێك هەستی بە نیشانەكانی شەكرە كرد پێویستە پشكنین ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لە تووشبوونی بە نەخۆشیەكە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانرێت ئەم ڕێگایانە بەكاربهێنرێت
: 1. پشكنینی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە بێ خواردن (هەشت كاتژمێر یان زیاتر شتی نەخواردبێت و نەخواردبێتەوە جگە لە ئاو)، ئەگەر بڕەكەی (126) ملگم یان زیاتر بێت، بە تووشبوو هەژمار دەكرێت
. 2. پشكنینی شەكر دوای دوو كاتژمێر لە خواردن، ئەگەر بڕەكەی (200) ملگم یان زیاتر بێت كەسەكە دەبێتە پێناسی شەكرە
. 3. پشكنینی ڕێژەی شەكرەی سێ مانگی، ئەگەر (6.5%) یان زیاتر بێت دەستنیشانكەری نەخۆشیەكەیە.
لە هەریەكە لەم بارانەی سەرەوە ئەگەر كەسەكە نیشانەكانی هەبێت و تەنها یەكێك لە پشكنینەكانی بەرز بێت دەبێتە تووشبوو، بەڵام ئەگەر نیشانەی نەبوو دەبێت دوو پشكنینی نائاسایی هەبێت تا بە هەڵگری نەخۆشیەكە هەژماربكرێت
. (د. شاهۆ فەتاح – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناو)
ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |