English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی قاوە بۆ ئەو كەسانە خراپە
2023-01-05 [06:29 AM]

ZNA : هەولێر


سەرەڕای باسكردنی چەند توێژینەوەیەك لەسەر سوودەكانی خواردنەوەی قاوە، لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە مەترسی خواردنەوەی ئەو خواردنەوە بەناوبانگەی بۆ ئەو كەسانە پشتڕاستكردەوە كە بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن

 

. توێژینەوەكە لە گۆڤاری كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی دوو كوپ یان زیاتر قاوە لە ڕۆژێكدا، بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان (160/100) یان زیاترە، ئەگەری مردن بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە دوو هێندە دەكات

 

. (د. ماسایوكی تێرامۆتۆ) لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئۆساكا لە ژاپۆن سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكە وتی: سەرمان سوڕما كە زۆر خواردنی قاوە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە هەیە لەنێو ئەو كەسانەی كە بەرزی فشاری خوێنی توندیان هەیە

 

. گەورە ساڵانی دانیشتووی شارە جیاوازەكانی ژاپۆن بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە، كە لە ماوەی (19) ساڵدا پشكنینی پزیشكی و پرسیارنامەی پەیوەست بە شێوازی ژیانیان ئەنجامداوە، هەروەها زیاتر لە (800) مردنیان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە لە ماوەی توێژینەوەكەدا بەڵگە كردووە.

 

توێژەران جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە توێژینەوەكەیان چاودێریكردنە، بۆیە ڕەنگە هۆكاری دیكە هەبن كە لەبەرچاو نەگیراون، هەروەها ئەم كاریگەریانە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازن، ئەمەش بەهۆی جین و ڕەفتارو بەركەوتن بە خواردن و خواردنەوەكانی ترەوەیە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad