ZNA : هەولێر پەنكریاس، ئەندامێكی گرنگە لە جەستەی مرۆڤ چەندین ئەركی گرنگ ئەنجام دەدات، چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی پەنكریاس بزانن
: 1. دەكەوێتە ناوەڕاستی سك، دەكەوێتە پشت گەدە واتا مەعیدە
. 2. كێشی پەنكریاس تەنها (70) گرامە!!
3. درێژییەكەی تەنها (12 – 15) سەنتیمەتر
. 4. لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، بەشە زۆرەكەی كە لە (99.98%) ی پەنكریاس پێكدێنێت بەرپرسە لە دەردانی چەندەها ئەنزیماتی گرنگ بۆ هەرسكردنی خواردن
! 5.بەشی دووەم تەنها لە (2.1%) ی پەنكریاس پێكدێنێت و بەرپرسە لە دەردانی جۆرەها هۆرمۆن كە گرنگترینیان هۆرمۆنی ئینسۆلینە
. 6. ئەو بەشەی كە تەنها (2.1%) ی پەنكریاس پێكدێنێت لە شێوەی دورگە دورگە ڕێكخراون كە پێیان دەگوترێ دورگەی لانگەرهانز (Islets of Langerhans). 7
. نزیكەی (2 – 1) ملیۆن دورگەی لانگەرهانز هەیە لە ناو پەنكریاس
. 8. هەر دورگەیەك لە (2500) خانە پێكدێت!! 9
. ڕۆژانە پەنكریاس (30 – 40) یەكەی ئینسۆلین دەردەدات
!! 10. تێكشكان و كەم بوونی ئەو دورگانە دەبنە هۆكاری نەخۆشی شەكرە!!!
11. پەنكریاستان بپارێزن و ماندووی مەكەن بە خواردنی شیرینی زۆر
. (د. جاسم موحەمەد ئیبراهیم – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی)
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |