ZNA- هەولێر لە ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا پیاوێک حەوت ئەندامی خێزانەکەی کوشت کە لەنێویاندا پێنج منداڵ و مێرمنداڵ هەن و دواتریش خۆی کوشت.
رۆژی پێنجشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2023، لە شارۆچکەی ئینۆک لە ویلایەتی یوتای ئەمریکا، پیاوێک بە ناوی مایکڵ هەیت، حەوت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت، لەنێو حەوت کوژراوەکەدا پێنج منداڵ هەبوون کە بچووکترینیان تەمەنی چوار ساڵە. هەروەها پۆلیسی شارۆچکەکە رایگەیاند کە چوار منداڵ و مێرمنداڵەکە بچووکترینیان چوار ساڵانە و گەوترەترینیان 17 ساڵانە.
پۆلیس رایگەیاند کە شوێنی گولــلە لەسەر جەستەی هەموویان هەبووە. شایەتحاڵێکیش رایگەیاند، "بکوژەکە ناوی مایکڵ هەیتە و تەمەنی 42 ساڵە".
ئەوانەی کە کوشتوونی بریتین لە هاوژینی مایکڵ و دایکی و پێنج منداڵ و میرمنداڵ کە سێیان کچن. پۆلیس رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئەگەری هەیە ئاگاداری رووداوەکە بن.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |