ZNA_ هەولێر لەڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٤ لەژێر رۆشنایی كارنامەی كابینەی ٩ ی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دامەزراندنی دەرچوانی ژینگە و دۆزینەوەی ھەلی كار بۆیان لە پرۆژەکان، یەکەم دەرچووی ژینگە دامەزرا و دەست بەکار بوو به پێی ڕینمایی ژماره (1)ساڵی (2022) تایبهت به دهرچوانی ژینگهیی وهك چاودێر له پڕۆژهكان كه له وهقایعی كوردستان بڵاوكراوهتهوه...
لە ژێر چاودێری بەڕێز ( ئەندازیار عبدالرحمن صدیق ) سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بەسەرپەرشتی بەڕێز(حەمەشوان کریم)بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین و بەئامادەبوونی چەند لێپرسراوێکی هۆبەی فەرمانگەکەمان و نوێنەری کۆمپانیای خۆشناو گرێبەستی دامەزراندنی بەڕێز (کارزان ابراھیم عبدالصمد)دەرچووی ژینگە لە کۆمپانیای (خۆشناو بۆ دروستکردنی دەرگای پلاستیک وکۆمپۆزیک )وەک چاودێری ژینگەی ئەنجامدرا.
وەلە ئایندەدا سەرجەم دەرچوانی ژینگە لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دادەمەزرێنین بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ڕێنمایی دەیانگرێتەوە و کاریگەری زیاتریان هەیە لە سەر ژینگە بۆ ئەوەی چاودێری پڕۆژەکان بکەن بە ئامانجی کەم کردنەوەی کاریگەریەکان لەسەر ژینگە .
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |