ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری هەفتەی 19ی خولی ئینگلتەرا و لە یاریەکی بەهێزدا، یانەی چێڵسی میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە چێڵسی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا ئاستی هەردوو یانە نزیکبوو لە یەکەوە و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 63 ریاز مەحرەز گۆڵێکی بۆ مان سیتی تۆمارکرد و دواتر یاریزانانی چێڵسی هێرشەکانیان چڕکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنجام یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنەش، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئینگلتەرادایە و جیاوازیەکەی لەگەڵ ئارسناڵی پێشەنگ بۆ پێنج خاڵ کەمکردەوە، چێڵسی 25 خاڵی هەیە و لە پلەی دەیەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |