English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو دا ده‌كات
2023-01-06 [10:26 AM]

ZNA_ هەولێر


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/1/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ‌محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق و به‌ یاوه‌ریی شاندێك كه‌ له‌ به‌ڕێزان وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوان پێكهاتبوو، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداوی 25، سه‌ردانی شاری بەسره‌ی كرد.

له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: “ئێمە هاتبووین بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی جامی کەنداو 25، ئەمە ڕووداوێکی گرنگە بۆ عێراق، یەکەم جارە دوای ساڵی 2003، پێموایە ئەوە گرنگترین ڕووداوە کە ئەمڕۆ لە بەسرە بەڕێوەدەچێت. ئێمە وەکو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پیرۆزبایی هاتووین بۆ بەسرە و پێمان خۆش بوو و خۆشحاڵین بەم سەردانە.”





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad