English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگیران
2023-01-07 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باری كه‌شوهه‌واوه‌ راگیران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باری كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له‌ 200 مه‌تر، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ تا كاتێكی نه‌دیار راگیران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌باره‌ی هه‌ر پێشهاتێكی نوێ له‌باره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad