English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیانیان خواردنی سێ جۆری خۆراک لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزیت!
2023-01-07 [08:13 AM]

ZNA:هەولێر


هەر وەك دەزانین كە نەخۆشی دڵ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەستدان لە جیهانداو خەڵكێكی زۆر لە سەرانسەری جیهان بەهۆیەوە دەناڵێنن، بەڵام چەند هەنگاوێك هەیە كە لە رێگەیەوە دەتوانیت خۆت بپارێزیت لەو نەخۆشییە.

خواردنی هەر یەك لە (مۆزو كەرەو ئەڤۆگادۆ) لە بەیانیاندا دڵ چاڵاك دەكات.

تاكو بتوانیت ببیت بەخاوەن تەندروستییەكی باش پێویستە خۆت بپارێزیت لە خواردنی چەورو بێ سوود، چونكە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردنی چەور دەبێتە هۆی داخستنی دەمارەكانی دڵ كە ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ، پێویستە سیستەمێكی خۆراكی تەندروست بۆ خۆت دابنێیت و رۆژانە وەرزش بكەیت، چونكە وەرزش تەنها بۆ دڵ بەسوود نییە بەڵكو بۆ هەموو لەشت بەسوودەو جەستەت چاڵاك دەكات، لە هەموو جۆرە نەخۆشییەكی تریش دەتپارێزێت.

نەخۆشخانەیەكی دڵی بەریتانی باس لەوەش دەكات كە بەشێكی زۆری توشبووانی نەخۆشی دڵ بە رێژەی لە (50%) ژنانن و مەترسییەكی زۆریان لەسەرە.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad