ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی 64ی جامی فەرەنسا، یانەی شاتورو میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شاتورو بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 هوگۆ ئیکیتیکی گۆڵی یەکەمی بۆ پاریس تۆمارکرد،
لە خولەکی 37 ئێنتۆلا گۆڵی یەکسانی بۆ شاتورو کردەوە.
لە تایمی دووەمدا پاریس دوو گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان کارلۆس سۆلێر و خوان بێرنات لە خولەکەکانی 78و 91 تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتە قۆناغی داهاتوو و یانەی شاتورویش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |