ZNA - هەولێر لە یەکەم یاری قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری ئیڤەرتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئێڤەرتۆن ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 4 یاریزان ئەنتۆنی گۆڵی یەکەمی مانچستەری تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی دە خولەک کۆنۆر کۆدی گۆڵی یەکسانی بۆ ئیڤەرتۆن کردەوە.
لە تایمی دووەمدا، مانچستەر یونایتد دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52 و 97، یاریزانی ئێڤەرتۆن کۆدی بەهەڵە لە خۆیان و مارکۆس راشفۆرد تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەمی جامەکە بەدەستهێنا و ئیڤەرتۆن ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |