ZNA – هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیدەکاتەوە ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی هەبێت، شکستی گفتوگۆکانی ئەتۆمیش دەخاتە ئەستۆی تاران.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ئەوەی ئێمە باسمانکردووە ئەوەیە کە ئێرانییەکان دەرفەتی گەڕانەوەیەکی خێرایان بۆ پابەندی هەردوولامان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەبار بردووە، لەم دواییەدا لە مانگی ئەیلوول ئەوەیان کرد کاتێک پشتیان لە رێککەوتنەکە کرد کە هەموو خاڵە بنچینەکانی کۆتاییان پێهاتبوو و ئامادەبوو بۆ واژۆکردن.''
گفتوگۆکانی ئەتۆمی لە ئەجێندای ئەمریکا نین، ئەوەی ئەمریکا چاوی لەسەرە خۆپێشاندانە نێوخۆییەکانی ئێران و هاوکارییە سەربازییەکانی ئێرانە بۆ رووسیا لە شەڕی ئۆکراینا.
بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەش لەوانە ئیسرائیل بۆچوونیان وایە، ئەم پەیوەندییەی نێوان رووسیا و ئێران مەترسیدارن بۆسەر ناوچەکە و دەبێت ئەمریکا بە جیدیتر لەم پرسە بڕوانێت.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |