ZNA – هەولێر
لە کۆتایی 15مین گەڕی دەنگداندا، کیڤن مەککارسی ، بە 216 دەنگ وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا مەککارسی، لە وتاری ئەمڕۆیدا لە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بەهەمان شێوەی ئەبراهام لینکۆڵن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوڵاتیانی ئەمریکا بکەن.
مەككارسی كە لەكۆمارییەكانە ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی هەوڵی خۆیان لەپیناو خێزانەکانی ئەمریکا دەخەنەگەڕ هەتا بتوانن بەباشترین شێوە خزمەتیان بکەن، دەشلێت، پێویستە خزمەتی منداڵان و نەوەکانی ئایندەی ئەمریکا بکەن بۆ ئەو مەبەستەش هەمووانی دڵنیاکردەوە راستگۆیانە کاردەکات و بەلێنەکانی جێبەجێدەکات و بەهەمان شێوەی ئەبراهام لینکۆڵن لەپێناو ئایندەی ئەمریکادا تێدەکۆشن.
ئەو باسی لەوەشکرد، پێویستە هەمووان لەپێناو وڵاتەکەیاندا قوربانی بدەن و بەوچاوە بڕوانن کە سەرنشینی هەمان کەشتین وەک لەڕابردوودا هاوڵاتیانی ئەمریکا روانیویانە و توانیویانە ئەمریکا بە ئەمڕۆ بگەیەنن.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |