English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت دوو بڕیاری گرنگ بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەرکرد
2023-01-07 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، وەزارەت و فەرمانگەکان لە بڕیاری تازەی پەیوەست بە ڤیزا ئاگادار دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بە نووسراوێك، کە ئاڕاستەی وەزارەتەكانی کردووە و کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، كە بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن.

ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونی کردووەتەوە: "پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند."

لە هەرێمی كوردستان 40 وڵات كونسوڵخانە و نووسینگە و نوێنەرایەتییان هەیە.

ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان خستووەتە ڕوو، کە نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، هاتووە: "وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنیا لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت راستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كوسنوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن."

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكان بەو بڕیارانە پابەند بن.





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad