English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ هه‌ولێر كچه‌ شازده‌ سالیه‌کەی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا
2023-01-07 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،  ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی له‌ شاری هه‌ولێر كچه‌ شازده‌ ساڵانییه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ره‌ها) كوشت، به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پیاوه‌كه‌ ناوی (ب.ف.)ـه‌ و ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆی كراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

به‌گوێره‌ زانیارییه‌كانی كوردستان24، پیاوه‌كه‌ سێ كچی هه‌یه، پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، كچه‌كانی دیكه‌ی بردووه‌ته‌ ماڵی دراوسێیه‌كیان و دواتر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

 (ب.ف)، به‌ر له‌ دوو ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، به‌ر له‌ تاوانه‌كه‌، ئه‌و كه‌سه‌، نینۆكی كچه‌كه‌ی قرتاندووه‌ و بڕه‌ری تیژی له‌ سه‌ری كچه‌كه‌ داوه‌.

پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ و خۆی حه‌شار داوه‌ و منداڵه‌كان لای پووریان بوونه‌ و دوێنێی به‌ ده‌رفه‌ت زانیوه‌، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad