English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌رجیر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌وزه‌ و سودێكی‌ زۆری‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ هه‌یه
2023-01-07 [12:36 PM]

ZNA:هەولێر


جه‌رجیر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆره‌كانی‌ سه‌وزه‌ و سودێكی‌ زۆری‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌كرێت له‌ زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كاندا له‌بری‌ ده‌رمان بخورێت, چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ ڤیتامین و كانزاكان, هه‌ربۆیه‌ زۆر پێویسته‌ كه‌ هه‌مووان گرنگیی زیاتری‌ پێبده‌ین و هه‌میشه‌ له‌سه‌ر سفره‌ و خـوانه‌كانمان بوونی‌ هه‌بێت.

لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌ سووده‌كانی‌ جه‌رجیر ده‌كه‌ین بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ:
1/ بۆ ته‌ندروستیی‌ جگه‌ر به‌ سووده‌.
2/ ڕیخۆڵه‌ له‌ به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.
3/ یارمه‌تیی‌ هه‌رسكردن و پشوودانی‌ گه‌ده‌ ده‌دات.
4/ ڕێگری‌ ده‌كات له‌ توشبوونی‌ مرۆڤ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و دڵ چالاك و به‌هێز ده‌كات.
5/ یارمه‌تیی‌ به‌هێزبوونی‌ ئێسك ده‌دات.
6/ گه‌ده‌ ده‌پارێزێت له‌ دروستبوونی‌ برین.
7/ پارێزگاری‌ له‌ ئاست و ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن ده‌كات.
8/ گورچیله‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌ ده‌یانپارێزێت له‌ نه‌خۆشكه‌وتنیان.
9/ زۆر به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ قۆڵۆن.
10/ بۆ پاراستن و جوانیی‌ پێست زۆر باشه‌.
11/ كاری‌ ڕژێنه‌كان باشتر ده‌كات.
12/ نیشانه‌كانی‌ پیربوون دواده‌خات.
13/ سیستمی‌ به‌رگریی‌ له‌ش به‌هێز ده‌كات.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad