ZNA - ههولێر
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە قەزای سیلڤان سەربە پارێزگای دیاربەکر، پێنج کەس کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای سیلڤان-دیاربەکر بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی پاسەکە کە سەربە کۆمپانیاکەی گواستنەوە بوو روویدا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکی زۆری فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لەو رووداوەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە، ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
پاش چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دوو شۆفێر و یاریدەدرێکی شۆفێر دەستگیرکران.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |