ZNA- هەولێر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا مامۆستایه‌كی ئافره‌ت كه مامۆستای زمانی عه‌ره‌بییه له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له شاری به‌سره، له‌گه‌ڵ قوتابییهكانیدادهردهكهوێت و گله‌ییان لێ ده‌كات كه بۆچی (لایك و شه‌یر)ی ئه‌كاونته‌كه‌ی ناكه‌ن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تیك تۆك)؟!
ئه‌و مامۆستایه، وه‌ك له گرته ڤیدییهكهدا دیاره كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تیك تۆك) له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا له قوتابییهكانیدهكات كه "چالاك بن و لایك و كۆمێنتی بۆ بكه‌ن."
ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له میدیا و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی عێراق لێ كه‌وته‌وه، تاوه‌كوو ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق، ناچاربوو له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانێك ده‌ربكات كه تێیدا داوای لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی بەسرە کردووه لیژنه‌یه‌كی باڵای لێکۆڵینەوە لەسه‌ر ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییه پێكبهێنن و "لێپرسینەوەی لەگەڵ ئه‌و مامۆستایه‌دا بکرێ. چونكه ئهوههڵسوكهوته له‌گه‌ڵ بەها پەروەردەییەکان ناگونجێت."
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |