ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، هەردوو هەڵبژاردەی ڤیاڕیاڵ و ریال مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە ڤیاڕیاڵ دۆڕا.
گێمی یەکەم، دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوون نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 47 یاریزان یێرمی پینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد،
لە خولەکی 60 دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمارکرد و کەریم بنزیما بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، دوای سێ خولەک لەو گۆڵە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڤیاڕیاڵی گرت و جیرارد مۆرینیۆ گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، یانەی ڤیاڕیاڵ 27 خاڵ هاتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی و ریال مەدریدیش بەکۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |