هەولێر : ZNA توێژینەوە پزیشکییەکان باس لە پێنج خواردن بۆ پاریزگاریکردن لە تەندروستی سییەکان دەکەن بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، کە توشبوون بە پەتای وەرزی و ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاتر دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی”healthline”، ئەم خواردنانە لەوەرزی زستاندا بۆ تەندروستی سی گرنگن
: -بیبەر
یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.
-سێو
توێژینەوەکان سەلماندویانە خواردنی سێو بەشێوەیەکی ڕێکخراو سوودێکی زۆری بۆ کردارەکانی سی هەیە و ئەگەری توشبوون بە ڕەبۆ و شێرپەنجەی سی کەمدەکاتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان
. -کولەکەی زەرد
کارۆتینەکانی تێدایە، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی سی هەیە
. -زەردەچەوە
ماددەی کەرکەمینی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ باشتربوونی کردارەکانی سی هەیە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |